Hamawandsong - Loka zahir - MeraMelody - Halkawt Zahertext - Aras KarimArrangement- Yahya El MawgiDirector- Shaho Taibھەمەوەندمبەر لە ئەنفال ئەنفال کرام بەرەو وڵاتی لم براممەنفاش شەرمی لێ ئەکردم چونکە زانی ھەمەوەندممن ھۆزی کۆچی ئازارم کۆچێکی گۆڕستان لە کۆڵدورگە ئەیبردم بۆ دورگەو شەپۆل ئەیدامە دەست شەپۆلمن مێژووی زامێکی گەورەم پڕ لە ئازاری بە ھەیبەتمن ھۆزێکم لە ڕەنگی شاخ سەر بڵندو خاوەن عیزەتھەموو وەرزم وەرزی سەفەر ھەموو ساڵم ساڵی سەنگەرنیوەم نغرۆی ناو ئەنفالەو نیوەکەی کەم ساڵی ماوزەردەنگم زایەڵەی (حاجیلە)و نەعرەتەی (مام نەریمان)ەسەدای شێرە ژنی وەکو گوڵخاتوون و ڕەیحانەلە حەسەرتی بابانەوە تازامی بەردە قارەمانمن ھەر قەڵای ئەمارەت بووم من ھەر قەڵغان بووم و قەڵغانئاستانە ئاوەو ئاو چوو سوڵتان و والیش بوون بەپەندئەوەی کەوەکو شاخ ماوە ھۆزی سەربەزی ھەمەوندکۆچێک بەڕێوە بۆ وڵات کۆچێکی پڕ لە کارەساتکۆچێک لێوان لێوە لە ژان کۆچی ھۆزی گۆڕ غەریبانلەناو پریاسکەی کۆچێکا ھەموو زامم کۆکردەوەچی حەسرەت و فرمێسکم بوو بۆ نیشتمانم بردەوەڕقیان لێم بوو چونکە سەرم بۆ ھیچ سوڵتانێک شۆڕنەکردچونکە دەستی بە خەنجەرم قەت ئاڵای سپی ھەڵنەکردکۆێ ما پارچەیەکم نەبات کام مەنفا تۆزێکمی نەبردلە ڕۆحی کوت کوت کراوم کێ پارچەی منی بەرنەکەوتنە بابی عالی و نەقاجار سەریان پێ نەوی نەکردمچونکە ھەر بە فیترت مەردم بۆیە دەڵێم ھەمەوندم
- Category
- POP
Sign in or sign up to post comments.
Be the first to comment